نزیكه‌ی 35,000 كه‌س خۆیان پاڵاوتووه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان له مانگی داهاتوودا، له یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردندا له سوریا له‌وكاته‌وه‌ی شه‌ڕ له 2011 ده‌ستیپێكرد، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشه‌ممه (8 ئاب) رایگه‌یاند.
به‌رپرسی لیژنه‌ی دادوه‌ری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، سوله‌یمان قائید، به وه‌ته‌نی وت: "لیژنه‌ی كاندیدكردن له پارێزگاكان 34,553 داواكاریی كاندیدكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌ڕێوبه‌رێتی ناوخۆیی په‌سه‌ندكردووه ... له زیاتر له 55,164 داواكاری."
بڕیاره هه‌ڵبژاردنه‌كان 18 ئه‌یلول به‌ڕێوه‌بچن.
قائید به رۆژنامه‌كه‌ی وت، كه نزیكه له حكومه‌ته‌وه، كه 18,478 كورسی بۆ كاندیدكراوان هه‌یه، كه به‌ڕاده‌یه‌كی كه‌م زیاتره له 17,000 كورسییه‌كه‌ی ساڵی 2011.
ناوبراو وتی: "ژماره‌یه‌كی زۆر گوند بوونه‌ته شارۆچكه، ئه‌مه‌ش زۆربوونی ژماره‌ی كورسییه‌كان روونده‌كاته‌وه كه كێبڕكێی بهدهسهتهێنانیان له‌سه‌رده‌كرێت."
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی وه‌ته‌ن، هه‌ندێك له پارێزگاكان هیچ داواكارییه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه، له نێویاندا دیره‌زووری خۆرهه‌ڵات و حه‌سه‌كه له باكوری خۆرهه‌ڵات و ده‌رعا له باشور.
هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا كۆنترۆڵی نیوه‌ی خۆرئاوای پارێزگای دیره‌زوور و پایته‌خته‌كه‌ی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له حه‌سه‌كه ئه‌وان ته‌نها چه‌ند شوێنێكیان له شاره‌كانی قامیشلی و حه‌سه‌كه به‌ده‌سته‌وه‌یه.
سه‌ربازانی رژێم مانگی رابردوو سه‌رجه‌می پارێزگای ده‌رعایان كۆنترۆڵكرده‌وه.
ده‌زگای هه‌واڵی زمانحاڵی ده‌وڵه‌ت، سانا، رایگه‌یاند كه حكومه‌ت چه‌ند ناوه‌ندێكی تایبه‌ت له شاری حه‌ما ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی رژێم -- باكوری خۆرئاوای ئیدلیب و باكوری ره‌قه -- وه‌ك كاندید خۆیان تۆماربكه‌ن.
پێشبینیده‌كرێت ئه‌ركی ئه‌نجوومه‌نه ناوخۆییه نوێكان زیاتربێت.
سكرتێری گشتیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیمه‌شق، به‌شار حه‌فار، وتی: "ئه‌نجومه‌نه نوێكه ئه‌ركی زیاتری ده‌بێت."
وتیشی: "كاره‌كان بریتیده‌بن له دانانی پلانی گه‌شه‌كردن، پێشنیاركردنی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان و ده‌ركردنی بڕیاری پراكتیكیی گونجاو بۆ قۆناغی بونیادنانه‌وه."