نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووشه‌ممه (6 ئاب) ستایشی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی "باوه‌ڕپێكراو"ی ده‌نگه‌كانی عێراقی كرد، كه رێگه‌خۆشده‌كات بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێك له نزیكه‌ی سێ مانگدا دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12 ئایاری په‌رله‌مانی عێراق گومانی ساخته‌كاریی لێكرا و وایكرد دادگای باڵای وڵاته‌كه فه‌رمانی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستی ده‌نگه‌كان ده‌ربكات.
له‌كاتێكدا به‌رپرسێك رایگه‌یاند كه هه‌ژماركردنه‌وه‌كان كۆتاییانپێهاتووه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه چاودێریی هه‌ژماركردنه‌وه‌كه‌ی كردبوو، پێشیوایه كه "به‌شێوه‌یه‌كی راستگۆیانه، پرۆفیشناڵانه و شه‌فافانه جێبه‌جێكراوه".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، نێرده‌یه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا له عێراق، ئه‌لیس والپۆڵ، وتی: "زۆر دڵخۆشین به‌وه‌ی كه هه‌ژماركردنه‌وه كۆتاییپێهات و چاومان له هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی پرۆسه‌كه‌یه كه پێكهێنانی حكومه‌ته."
به‌رپرسانی عێراق دیارییاننه‌كرد كه‌ی ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێن، كه دوای ئه‌وه ئه‌ندامانی په‌رلمان كورسیه‌كانیان وه‌رده‌گرن و سه‌رۆكێك دیاریده‌كه‌ن و ده‌ستده‌كه‌ن به پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت.
وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، دادوه‌ر له‌یس حه‌مزه، دووشه‌ممه وتی كه هه‌ژماركردنه‌وی "ته‌واوی وێستگه‌كانی عێراق و ده‌ره‌وه كه داوایان له‌سه‌ر تۆماركرابوو كۆتاییهاتووه."
كۆمسیۆن بڕیاریدا كه ئه‌م هه‌ژماركردنه‌وه‌یه بۆ ناوچه‌ی روسافه نه‌كرێت، كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین وێستگه‌كانی ده‌نگدان له خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا، كه له‌وێ له حوزه‌یراندا ئاگرێك به‌ربووه گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
حه‌مزه له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی كه له‌و هێرشی ئاگرتێبه‌ردانه‌دا "882 سندوقی ده‌نگدان به ته‌واوی سووتان".
سێ ئه‌فسه‌ری پۆلیس و كارمه‌ندێكی كۆمسیۆن له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستگیركران.