هێزە هاوبەشەکانی عێراق 12 ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کوشت لە پێکدادانێکی سەربازیدا درەنگانی پێنجشەممە (2 ئاب) لە پارێزگای سەڵاحەدین، پۆلیسی عێراق لە بەیاننامەیهکدا رایگەیاند.
بەڕێوەبەری پۆلیسی سەڵاحەدین، لیوا قەندیل جبوری، وتی لەنێو کوژراواندا ئەبو تیبا بەغدادی هەبوو کە فەرماندەی ویلایەتی بەغدا بوو.
وتیشی ئەندامهكانی داعش لە فەرحەتیەی باشوری تکریت لە خانوویەکدا کۆدەبوونەوە.
هەروەها وتی: "هێرشی سەر حەشارگەکەی داعش پشتی بە سەرەداوی هەواڵگری بەستبوو کە پشتڕاستیکردەوە ئەندامەکان لەو شوێنەن."
جبوری وتی ئهو دانیشتوانهی هاوکاری هێزە ئەمنیەکان دەکەن زانیاری درووستیان دا کە بە راپۆرتی هەواڵگری پشتڕاستکرایەوە سەبارەت بە هەبوونی تیرۆریستان لەو جێگەیەدا.
وتیشی ئەمەش بهڵگهی زیاتری ئهوهیه کە عێراقیەکان "ئێستا هەموو پلانگێرییەکی تیرۆریستی و پلانێکی تاوان رەتدەکەنەوە."