هه‌واڵه‌كانی عێراق

شانەیەکی داعش هەڵوەشێنرایەوە لە کەرکوك

شانەیەکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە لە هێرشی تیرۆرستیدا لە کەرکوك تێوەگلاوە، هەڵوەشایەوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق هەینی (3 ئاب) رایگەیاند.

وتەبیژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق تۆڕێکی شەش ئەندامیی داعشیان هەڵوەشانده‌وه‌ کە لەلایەن ناسر ئەبو هاجەرەوه‌ سەرپەرشتی دەکرا کە تیرۆرستێکی بەناوبانگ و داواکراوە."

وتی: "تۆڕەکە لە ئۆپەراسیۆنی تیرۆرستی جۆراوجۆره‌وه‌ تێوەگلابوو، لەنێویاندا دانانی بۆمب و تیرۆرکردن و پلانیشیان دانابوو بۆ هێرشی تیرۆرستیی تر."

وتیشی ئۆپەراسیۆنەکە بۆ ده‌ستگیركردنی ئەندامانی تۆڕەکە لە سێ شوێنی جیاواز ئەنجامدرا و ئاماژەشی دا بەوەی هێزەکانی عێراق ده‌ستیانگرت بەسەر چەك و تەقەمەنیشدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500