هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 'ئەبو تەڵحەی' سەرکردەی باڵای داعش دەستگیردەکەن لە رۆژهەڵاتی موسڵ

هێزەکانی عێراق ئەندامێکی باڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دەستگیرکرد لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا لە گەڕەکی ئینتیسار له‌ رۆژهەڵاتی موسڵ، چوارشەممە (1 ئاب)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند.

فەرماندە نەجمەدین کەریم جبوری بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق شوێنپێی ئەندامێکی باڵای داعشیان هەڵگرت کە بەرپرسی دەورییە ئه‌منییه‌كانی گروپەکە بوو لەکاتی داگیرکردنی موسڵدا."

جبوری وتی ئەبو تەڵحە وەك "والی جەزیرە" خزمەتیکردووە له‌ دواقۆناغی دەستبەسەرداگرتنی شارەکەدا لەلایەن داعشەوە.

وتیشی سەرەداوی هەواڵگری و چاودێریکردنی بەردەوامی چەند رۆژە ئەو توندڕەوەی خستە تۆڕەوە.

هەروەها وتی زانیاری گرنگی سەبارەت بە چالاکییه‌كانی پاشماوەکانی داعشی پێگیراوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500