به‌گوێره‌ی چاودێرێك له چوارشه‌ممه (1 ئایار)، چوار چه‌كداری رژێمی سوریا كوژران له خۆرهه‌ڵاتی پایته‌خت، له هێرشێكی كتوپڕدا كه "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی له ئه‌ستۆگرت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه تووندڕه‌وه‌كان سێشه‌ممه هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامدا له ناوچه‌یه‌كی گرداویدا، ده‌وره‌به‌ری 50 كیلۆمه‌تر له نزیك دیمه‌شق.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان، وتی: "چوار چه‌كداری رژێم كوژران، له نێویاندا سێ ئه‌فسه‌ر كه له ناوچه‌ی دومه‌یر ئیشیانده‌كرد."
داعش بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك ئاماده‌یی هه‌بوو له ناوچه‌ی پیشه‌سازیی دومه‌یردا، به‌ڵام دواجار له‌لایه‌ن گروپه ئۆپۆزسیۆنه ركابه‌ره‌كانه‌وه به‌ده‌رنرا، كه ئه‌مساڵ ئه‌و ناوچه‌یه‌یان به حكومه‌ت دۆڕاند.
عه‌بدولڕه‌حمان وتی: "ئه‌و ناوچه‌یه‌ی هێرشیكراوه‌ته‌سه‌ری ده‌كه‌وێته نزیك بادییه (بیابانی سوری) به‌ڵام ئاشكرانیه كه ئایا هێرشه‌كه‌ره‌كان له شانه‌ی نووستوودا له‌وێ خۆیان حه‌شاردابوو یان له بیابانه‌كه‌وه هاتبوون."
هه‌فته‌ی رابردوو راگه‌یندرا كه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه له ناو بیابانه‌كه‌دا جێگیربوون، هێرشێكی وێرانكه‌ریان بۆسه‌ر پارێزگای سوه‌یدا له باشور ئه‌نجامدا، كه ئه‌مه‌ش بووه هۆی كوشتنی زیاتر له 250 كه‌س به بۆمبی خۆكوژی و ته‌قه‌كردن و چه‌قۆلێدان له ئۆپه‌راسیۆنێكی هه‌ماهه‌نگیكراودا.