نێرده‌ی ئاشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سێشه‌ممه (31 ته‌مموز) رایگه‌یاند كه پلانی هه‌یه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران و روسیا و توركیادا له ئه‌یلولدا بۆ دانانی لیژنه‌یه‌ك بۆ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورێكی نوێ بۆ سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ستافان دی میستو‌را، كه هه‌وڵه‌كانی رابردووی بۆ رێكه‌وتنێكی ئاشتیانه هیچ سه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ست نه‌هێنا، پێكهێنانی لیژنه‌كه‌ی پێ‌سپێردرا له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له كانوونی دووه‌مدا له سۆچی رێكخرا.
روسیا و ئێران له‌و شه‌ڕه‌دا پشتگیری له به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا توركیا پشتگیریی گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كردووه.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌فته‌ی رابردوو به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی وت كه ده‌یه‌وێت لیژنه‌كه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوور پێكبهێنرێت پێش كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهان له باره‌گای سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆتاییه‌كانی ئه‌یلوولدا.
حكومه‌تی سوریا دوودڵیی پیشاندا به‌رامبه‌ر پێشنیاره‌كه، به‌ڵام له ئایاردا لیستێكی به ناوی ئه‌و به‌رپرسانه نارد كه به‌شدارده‌بن له هه‌وڵه دیپلۆماسییه نوێكه‌دا. ئۆپۆزسیۆنیش به‌مدواییانه لیستی ناوی دانوستانكاره‌كانی نارد.