كارمهندانی کۆمەکبەخشی سوریا و نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیانکرد بە دابەشکردنی کۆمەکی مرۆیی کە لەلایەن فەرەنساوە دابینکراوە بۆ غوتەی رۆژهەڵاتی وێرانبوو، پێنجشەممە (26 تەمموز)، مانگی سوری عەرەبی سوری رایگەیاند.
رێکخراوەکە لەسەر تویتەر رایگەیاند كه "3,840 بەتانی، 572 كهلوپهلی مەتبەخ و خێمە لە كۆمهكهكانی فەرەنسا" لەگەڵ 30 كهرهسهی تەندروستی درەنگانێكی بەیانیی پێنجشەممە دابەشکران.
سەرچاوەیەك لە رێکخراوەکەوە رایگەیاند كه سەرجەمی حەوت بارهەڵگر چوونە دومای شارۆچکەی سەرەکیی غوتە و بارەکەیان لەوێ داگرت.
دانیشتوانی غوتەی رۆژهەڵات رووبهڕووی گەمارۆیەکی توندی پێنج ساڵە بووبوونهوه کە تەنانەت خۆراك و دەرمانی زۆر سەرەتاییش نەدەتوانرا دابینبکرێت کە بووە هۆی ئەوەی نزیکەی 400,000 کەس پشت بە کۆمەکی نەتەوە یەکگرتووەکان ببەستن.