زنجیره‌یه‌ك هێرش و ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی كه به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانیان له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه له‌ئه‌ستۆگیرا، بوونه هۆی كوژرانی 180 كه‌س له باشوری سوریا چوارشه‌ممه (25 ته‌مموز)، له یه‌كێك له خوێناوی‌ترین هێرشه‌كانی گروپه‌كه‌دا له‌و وڵاته‌دا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه هێرشه‌كان چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان كرده ئامانج له پارێزگای سوه‌یده‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تدا له باشور، كه داعش هێشتا بوونی له‌وێ هه‌یه له ناوچه‌یه‌كی بیابانیدا له باكوری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگاكه.
هێرشه‌كان دوای نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له هه‌ڵمه‌ته خوێناویه‌كه‌ی رژێم به پاڵپشتی روسیا هاتن بۆ به‌ده‌رنانی چه‌كدارانی داعش له حه‌شارگه‌یه‌ك له یه‌كێك له ناوچه‌كانی پارێزگایه‌كی باشوری وڵاته‌كه.
داعش به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی توندوتیژییه‌كان راگه‌یاند و وتی چه‌كدارانی هێرشیانكردۆته سه‌ر شوێنه حكومییه‌كان و بنكه ئه‌منییه‌كان له شاری سوه‌یدا و دواتر پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كانیان ته‌قاندۆته‌وه.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه سێ هێرشكه‌ری خۆكوژ پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كانیان له شاری سوه‌یدا ته‌قانده‌وه، له‌كاتێكدا چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تر گونده‌كانی باكور و خۆرئاوایان كرده ئامانج. دواتریش چواره‌مین ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له شاره‌كه روویدا.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان، وتی: "چه‌كدارانی داعش دواتر چوونه‌سه‌ر چه‌ند گوندێك له باكوری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگاكه و دانیشتوانیان له‌ناو ماڵه‌كانیاندا كوشت."
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه هێرشه كتوپڕ و خۆكوژییه‌كان بوونه هۆی كوشتنی 180 كه‌س كه 62یان مه‌ده‌نی بوون.
روانگه‌كه راشیگه‌یاند كه ئه‌و 94 كوژراوه‌ی دیكه چه‌كدارانی پاڵپشتی رژێم بوون، زۆربه‌یان دانیشتووی گونده‌كان بوون كه بۆ پارێزگاریكردن له گونده‌كه‌یان چه‌كیان هه‌ڵگرتبوو.
سوه‌یدا، كه زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له كه‌مینه‌ی دروزن، به به‌راورد به شوێنه‌كانی تر، له‌و شه‌ڕه دووربووه كه له 2011ه‌وه ته‌واوی وڵاته‌كه‌ی گرتۆته‌وه.
عه‌بدولڕه‌حمان وتی: "ئه‌مه خوێناوی‌ترین رێژه‌ی كوژراوانه له پارێزگای سوه‌یدا له ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌كه‌وه" و یه‌كێكیشه له خوێناوی‌ترین رێژه له سوریا تاكو ئێستا.
ئه‌م توندوتیژییه بووه هۆی كوژرانی 30 چه‌كداری داعش‌یش، به هێرشكه‌ره خۆكوژه‌كانیشه‌وه.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه توندڕه‌وه‌كان لانیكه‌م سێ گوندیان له‌و حه‌وت گونده گرتووه كه كردبوویاننه ئامانج به‌ڵام شه‌ڕوپێكدادانه‌كان تا چوارشه‌ممه به‌رده‌وامبوون.