هێزه‌كانی عێراق 23 چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد له پارێزگای نه‌ینه‌وا له دوو رۆژی رابردوودا، وه‌زیری ناوخۆ سێشه‌ممه (24 ته‌ممووز) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ت، عه‌مید سه‌عد مه‌عه‌ن، له به‌یانامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند:"فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌ینه‌وا ئۆپه‌راسیۆنێك ئه‌نجامده‌دات بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی داواكراوان و تا ئێستا نزیكه‌ی 23 چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیركردووه كه داواكراوبوون به‌پێی ماده‌ی 4ی یاسای دژه‌تیرۆر."
ناوبراو وتی یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان چه‌كدارێكی داعشی به‌رپرسیاره له كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات له باشوری موسڵ و یه‌كێكی تریان به‌پرسیاره له "موڵكوماڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت"ی گروپه‌كه و سێیه‌میشیان له "نووسینگه‌ی شه‌ریعه"دا خزمه‌تی كردووه.
وتی له نێو ده‌ستگیركراوه‌كانیشدا چه‌كدارانی داعش هه‌بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش كه له‌گه‌ڵ "حیسبه" (پۆلیسی ئایینی) گروپه‌كه كاریانكردبوو ئه‌وكاته‌ی موسڵ له‌ژێرده‌ستی گرووپه‌كه‌دا بوو.
مه‌عه‌ن وتیشی: "ئه‌وانه له چه‌ندین ناوچه‌ی موسڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری [پارێزگاكه] ده‌ستگیركران."