هێزە هاوبەشەکانی عێراق کێوماڵی چەند گوندێکیان کردووە لەوپەڕی بەشی رۆژئاوای وڵاتەکەدا بۆ پاککردنەوەی ئەو ناوچەیەی سەر سنووری لەگەڵ سوریا لە حەشارگەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی".
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، عەمید یەحیا رەسوڵ، هەینی (20 تەمموز) بە دیارونای وت ئۆپەراسیۆنەکە ناوچەیەکی 80 کیلۆمەتری سەر سنوور لەخۆدەگرێت لەنێوان سوریا و پارێزگای ئەنباردا.
وتیشی: "ئۆپەراسیۆنەکە ئامانجی پاکردنەوەی ئەو ناوچانەیە بەتەواوی [لە ئەندامانی داعش] و داخستنی تونێلی ژێرزەمینی و حەشارگەكان کە گروپەکە لەسەرانسەری سوریادا هەڵیکۆڵیون."
هەروەها وتی: "سێ حەشارگە کە چەك و تەقەمەنییان تێدابوو پێشتر دۆزراونەتهوە و شەش گومانلێکراویش دەستگیرکراون و ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت."