نزیکەی 750,000 ئاوارەی سوری گەڕانەوە ماڵەکانیان لەماوەی نیوەی یەکەمی 2018دا کە یەکسانە بە بڕی نزیکەی هەموو ئاوارە گەڕاوەکانی ساڵی رابردوو، ئاژانسی فرانس پرێس هەینی (20 تەمموز) رایگەیاند.
کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئاوارەکان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كه گەڕانەوەکان بەزۆری لەو شوێنانەوه بوون کە هێزەکانی رژێم لە دهست گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سهندۆتهوه، لەنێویاندا حەلەب و حومس و دیمەشق.
رێژەی گەڕانەوەی ئەمساڵ بەڕوونی رێژەی ساڵی 2017ی تێپەڕاند کاتێك نزیکەی 760,000 کەس گەڕانەوە ئەو ماڵانەی کە پێشتر ناچارکرابوون لێیان هەڵبێن.
کۆمسیارەکە راشیگەیاند كه لە 2017دا "تواناییهكانی لەناو سوریادا بەرزکردۆتەوە" بەهۆی پێشبینیکردنی گەڕانەوەی ژمارەیەکی زیاتری ئاوارەکانهوه بۆ ماڵەکانیان بۆ چەند ناوچەیەکی دیاریکراو هەرکە سیمای شەڕی سوریا گۆڕا.
شەپۆلی گەڕانەوەکە لەکاتێکدایە کە ژمارەیەکی زۆری خەڵك لە شوێنی تر ئاوارە بوون.
نوسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا مانگی رابردوو رایگەیاند چوار مانگی یەکەمی 2018 ئاوارەبوونی 920,000 کەسی بەخۆیەوە بینی، کە بەرزترین ئاستە لەو شەڕە حەوت ساڵیەدا.
شەپۆلەکە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەڕهوه بوو لە غوتەی رۆژهەڵاتی پێگەی پێشووی ئۆپۆزسیۆن و لەناو باکوری رۆژئاوای پارێزگای ئیدلیبدا.
زیاتر لە 6 ملیۆن سوری بە ئاوارەیی لەناو سوریادا ماونەتهوە، لەکاتێکدا 5.6 ملیۆنی تر وەك پەنابەر لە دەرەوەی وڵاتەکە دەژین.
کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئاوارەکان رایگەیاند كه نزیکەی 13,000 پەنابەر لەماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا گەڕاونەتهوە سوریا.