چوار چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌ستگیركران له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا چوارشه‌ممه (18 ته‌ممووز) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده نه‌جمه‌دین كه‌ریم جبوری به دیارونای وت: "هێزێكی هاوبه‌شی سوپا و پۆلیس و پۆلیسی فریاكه‌وتنی موسڵ به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه چوار چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیركرد له گه‌ڕه‌كه‌كانی زه‌هرا و قاهیره له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ."
ناوبراو وتی: "[چه‌كداره‌كان] ناسنامه‌ی ساخته‌یان به‌كارهێناوه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كه به خۆشاردنه‌وه له‌نێو دانیشتوانه ئاواره‌كاندا." وتیشی چه‌كدارانی داعش له رێی ئه‌و زانیارییانه‌وه ده‌ناسرێنه‌وه كه دانیشتوانه‌كه ده‌یبه‌خشن.
به‌گوێره‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، عه‌مید سه‌عد مه‌عه‌ن، دووان له چه‌كداره‌كان سه‌ر به گروپی "حیسبه" (پۆلیسی ئایینی) بوون، یه‌كێكیان چه‌كداری داعش بوو، چواره‌میشیان ئه‌ندامی كۆمیته‌ی "ئیفتاع"ی داعش بوو كه حوكمه ئایینیه‌كان ده‌رده‌كات.