ژماره‌یه‌ك له یه‌كه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كه له ناوچه كه‌ناراوه‌كانی سوریا چالاكن، دووشه‌ممه (16 ته‌مموز) ئاگربه‌ستێكیان ئیمزاكرد له قاهیره، ئه‌هرام ئۆنلاینی میسری رایگه‌یاند.
ئاگربه‌سته‌كه ئیمزاكرا به چاودێریی ئاژانسی هه‌واڵگری گشتی میسر، كه گه‌ره‌نتیكرا له‌لایه‌ن روسیا و بزوتنه‌وه‌ی غه‌دی سوری (ئایینده‌ی سوریا)وه له قاهیره‌كه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د جه‌رباوه رابه‌رایه‌تی ده‌كرێت.
ئاگربه‌سته‌كه پێكدێت له رێكه‌وتنێك له‌سه‌ر به‌شداریكردن له هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و كاركردن به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ قه‌یرانه‌كانی سوریا و گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌كان و ئاواره‌كان و ئازادكردنی ده‌ستگیركراوه‌كان.
یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی دیكه‌ی سوریاش له باكوری شارۆچكه‌ی حومس، له‌نێویاندا جه‌یش ته‌وحید، رێكه‌وتنێكیان ئیمزاكرد بۆ هاوبه‌شیكردن له به‌ره‌نگاریكردنه‌وه‌ی تیرۆریزم له سوریا و دۆزینه‌وه‌ی هێزێكی ئاشتی و ئاسایش له ناوچه‌كه.
سه‌ركرده‌كانی یه‌كه‌كان ئاگربه‌سته‌كه‌یان ئیمزاكرد له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له قاهیره.