باڵی سیاسیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دووشه‌ممه (16 ته‌مموز) رایگه‌یاند كه كار له‌سه‌ر تیمێكی دانوستانكار ده‌كه‌ن بۆ هه‌ر گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات به‌شێكه له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، كه هاوپه‌یمانییه‌كی عه‌ره‌ب-كورده و به‌شی زۆری باكور و باكوری خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی له‌ژێرده‌ستدایه.
ئه‌و ناوچانه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رژێمن و زۆربه‌یان له‌لایه‌ن ئیداره سه‌ربه‌خۆكانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن كه رژێمی سوریا وه‌ك ئالنگارییه‌ك ده‌یانبینێت له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا.
دووشه‌ممه، ئه‌نجوومه‌نی سوریای دیموكرات گردبووه‌وه له شارۆچكه‌ی ته‌بقه له باكور بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه به‌رپرسه كورده‌كان و ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆنه ناوخۆییه رێپێدراوه‌كانی سوریا ئاماده‌ی بوون.
ئه‌ندامێكی باڵای ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات، حیكمه‌ت حه‌بیب، وتی: "یه‌كێك له ئامانجه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه دروستكردنی پلاتفۆرمێكه بۆ دانوستانكردن له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا."
ناوبراو وتی: "ئه‌م پلاتفۆرمه هه‌موو ناوچه‌كانی ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و ته‌واوی ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌گرێته‌وه،" به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی زیاتر بدات.
به پاڵپشتی روسیا، هێزه‌كانی رژێم به‌شێكی زۆری سوریای كۆنترۆڵكردۆته‌وه له 2015ه‌وه، ئێستاش كۆنترۆڵی له‌سه‌دا 60ی خاكی سوریا ده‌كات.
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كای مرۆڤ، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هێشتا سێ یه‌كی وڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، به كێڵگه نه‌وتییه سه‌ره‌كییه‌كانیشه‌وه.
زۆربه‌ی خاكی ژێرده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، له‌نێویاندا ته‌بقه و شاری ره‌قه، له‌كاتی هێرشێكی پاڵپشتیكراودا له‌لایه‌ن هاوپه‌مانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه له دژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كۆنترۆڵكران.