هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراویان دۆزییه‌وه له ناوه‌ندی تكریت، ئێواره‌ی شه‌ممه (15 ته‌ممووز)، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند.
عه‌مید سه‌عد مه‌عه‌ن له به‌یاننامه‌یه‌كی كورتدا وتی: "پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه ده‌ستیگرت به‌سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراودا كه له عه‌تیبه راگیرابوو، كه شه‌قامێكی قه‌ره‌باڵغه له ناوه‌ندی تكریت."
وتیشی: "پۆلیس ناوچه‌كه‌ی چۆڵكرد و دواتر به‌بێ هیچ رووداوێك ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژكراوهكهیان پوچه‌ڵكرده‌وه."
هه‌روه‌ها وتی: "لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چڕ له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه و پشكنین بۆ كامێراكانی چاودێریی سه‌رشه‌قامه‌كان ده‌كرێت بۆ ناسینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و هه‌وڵه تیرۆریستیه شكستخواردووهدا به‌شداربوون."