هه‌واڵه‌كانی عێراق

عێراق قەرەبووی ئەو خاوەن ماڵانە دەکاتەوە کە زیان بەر خانوەکانیان کەوتووە لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی تیرۆریزمدا

حکومەتی عێراق زیاتر لە 47 ملیار دیناری (40 ملیۆن دۆلار)ی دابەشکردووە لەسەرەتای 2018ەوە به‌سه‌ر ئەو هاوڵاتیانەدا كه‌ زیان بەر خانوەکانیان کەوتووە لە ئۆپەراسیۆنەكانی دژی تیرۆریزمدا، حکومەتی عێراق پێنجشەممە (تەمموز) رایگەیاند.

بەیاننامەیەکی حکومەت رایگه‌یاند: "فەرمانگەی بودجەی وەزارەتی دارایی راوێژی بە حکومەت داوە بۆ دابینکردنی قەرەبووەکان بۆ ئەو هاوڵاتیانەی زیان بەر خانوەکانیان کەوتووە."

راشیگەیاند: "سەرجەمی بڕی ئه‌و قەرەبووانه‌ی لە 2 کانونی دووەمەوە بۆ 30 حوزەیران تەرخانکراون گەیشتۆتە 47.2 ملیار دینار."

بەیاننامەکە رایگەیاند: "زیاتر لە 36 ملیار دینار (30 ملیۆن دۆلار) بۆ پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەدین و ئەنبار تەرخانکرابوو."

راشیگەیاند: "زۆربەی ئه‌م بڕه‌ بەسەر ئەو هاوڵاتیانەدا دابەشکرا کە زیان بەر خانوەکانیان گەیشتووه‌، بۆ یارمەتیدانیان لە بنیاتنانەوەی ماڵەکانیان و دەستپێکردنەوەی ژیانی ئاساییدا لە ناوچەکانیان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500