هه‌واڵه‌كانی عێراق

خێڵەکیەکیان سەرکردەیەکی داعش دەکوژن لە موسڵ

سەرکردەیەکی باڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و یاریدەدەرەکەی لە پێکدادانێکدا لەگەڵ هێزێکی خێڵەکی لە بەعاجی باشوری رۆژئاوای موسڵ کوژران، بەرپرسی پۆلیسی نەینەوا، عەمید حەماد نەسیم جبوری، پێنجشەممە (12 تەمموز) رایگەیاند.

جبوری بە دیارونای وت: "وەك بەشێك لە هەوڵەکانیان بۆ پشتیوانیکردنی هێزە ئەمنی و سەربازیەکان، خێڵەکیەکان رووبەڕووی دوو چەکدار بوونەوە لە خانویەکی بیاباندا لەنزیك بەعاج و هەردووکیان کوشتن."

وتیشی پۆلیس دوو چەکدارەکەی ناوزه‌دكرد بە ئەحمەد فەرحان عوبێدی كه‌ بەناو "والی بەعاج" بوو، لەگەڵ لوئەی شاتی كه‌ یاریدەدەری بوو.

هەروەها وتی: "عوبێدی و شاتی لە تاوانكاریه‌كانی دژی خێڵەکان تێوەگلابوون لەکاتی داگیرکردنی شارۆچکەکەدا لەلایەن داعشەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500