هه‌واڵه‌كانی عێراق

کەنەدا سەرۆکایەتی نێردەی راوێژکارانی ناتۆ دەکات بۆ راهێنانكردن به‌ عێراق

کەنەدا چوارشەممە (11 تەمموز) رایگەیاند فەرماندەیی نوێی نێردەی راهێنان و تواناسازی لە عێراق دەگرێتەدەست و 250 سەرباز لەگەڵ ئۆتۆمبیلی گولـلەنەبڕ و چوار هێلیکۆپتەر دەنێرێتە وڵاتەکە لەکۆتایی ئەم ساڵدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

به‌گوێره‌ی راگەیەندراوێکی حکومەت، جێگیرکردنی سەربازانی کەنەدا لە ناوچەی بەغدا لە پاییزی 2018 دەستپێدەکات بۆ یارمەتیدانی "عێراق لە بنیاتنانی بونیادێكی کاریگەرتری ئاسایشی نیشتیمانی و پێشخستنی راهێنانكردن به‌ هێزە ئەمنیەکانی عێراق".

سەرەکوەزیرانی کەنەدا، جەستین ترودۆ، وتی: "جێی شانازییە کە ئێمە رۆڵی سەرکردایەتی لە عێراق ببینین و لەگەڵ هاوپەیمانانمان و حکومەتی عێراق کاربکەین بۆ یارمەتیدانی ئەو ناوچەیە له‌ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست به‌ره‌و ئاشتی و سەقامگیرییه‌كی درێژخایەن."

ئەو نێردەیە بۆ عێراق هەوڵە بەردەوامەکانی کەنەدا زیاددەکات وەك بەشێك لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە لەڕێی هێزی ئاسمانی و هاوکاری تەندروستی و مەشقپێکردنی هێزەکانی عێراقه‌وه‌ لە 2014وە بەشداریکردووە.

کەنەدا هەروەها بەشدارییكردووه‌ لە هەوڵە بەردەوامەکانی ناتۆدا بۆ مەشقپێکردنی هێزەکانی عێراق بۆ پوچەڵکردنەوەی بۆمبی دەستکرد.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500