زیاتر له بیست چه‌كداری هه‌واداری حكومه‌ت له نیوه‌شه‌ودا كوژران له باكوری خۆرئاوای سوریا له هێرشێكی هاوبه‌شی نێوان ئۆپۆزسیۆن و هێزه ئیسلامییه‌كاندا، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (10 سێشه‌ممه) رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه له هێرشه‌كه‌دا حكومه‌ت به پاڵپشتی روسیا ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنی له پارێزگای سه‌ركه‌ناری لازقیه و ئیدلیبی دراوسێی بۆردومانكرد سێشه‌ممه و ئه‌مه‌ش بووه هۆی كوشتنی چوار مه‌ده‌نی.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه هێرشه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كه‌ی دره‌نگانێكی دووشه‌ممه چه‌ند گوندێك و خاڵی چاودێریی كرده‌ئامانج له لازقیه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی رژێم.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولره‌حمان، وتی: "لانیكه‌م 27 چه‌كداری هێزه‌كانی رژێم و هه‌وادارانی، له‌نێویاندا هه‌شت ئه‌فسه‌ر، كوژران له شه‌ڕوپێكدادان و تۆپبارانی سه‌ختدا له گوندی عه‌ته‌یرا."
وتیشى: "ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر عه‌ته‌یرادا و هێزه‌كانی رژێمیان به‌ده‌رنا له چه‌ندین خاڵی چاودێریدا دوای كوشتن یان برینداركردنیان." هه‌روه‌ها وتی 40 چه‌كدارای دیكه‌ی پاڵپشتی رژێم برینداربوون و شه‌ش چه‌كدارای ئۆپۆزسیۆنیش كوژران.
به‌گوێره‌ی روانگه‌كه، رێژه‌ی مردن ئه‌م هێرشه‌ی كرده خوێناوی‌ترین هێرشی ئۆپۆزسیۆن له‌و ناوچه‌یه‌دا له ماوه‌ی سێ ساڵدا.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه له‌نێو چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆندا چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆی خه‌ڵكی لازقیه و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ختگیرتریش هه‌بوون.