هێزەکانی عێراق لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 260 بۆمبی دەستکرد و دوو پشتێنی بۆمبڕێژکراویان پوچەڵکردەوە لە ناوچەیەك نزیك شەنگال، خۆرئاوای موسڵ، وەزارەتی ناوخۆی عێراق دووشەممە (9 تەمموز) رایگەیاند.
وتەبێژی وەزارەت عەمید سەعد مەعەن بە دیارونای وت هێزهكان سێ حەشارگەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان تێکشکاند لەگەڵ سێ موشەك لە تەل قەساب و گوندەکانی نزیك شەنگال.
وتی: "زانیاری و سیدی کە وێنەی تیرۆریستانی داعشیان لهسهر دەستیانبەسەردا گیرا" لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا.
وتیشی چەند كاتژمێرێك دوای بەسەردادانی حەشارگەکان سێ پیاو کە لەگەڵ داعش هاوکارییان دەکرد دەستیگرکران.