سەرکردەیەکی باڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە پارێزگای ئەنبار كوژرا لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی پۆلیس و سوپادا پێنجشەممە (5 تەمموز)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار رایگەیاند.
فەرماندە لیوا مەحمود فەلاحی بە دیارونای وت: "بەرەبەیانی پێنجشەممە پێکدادان لەگەڵ گروپێکی تیرۆرسیتیدا لە وادی ئەبیەز لە بیابانی ئەنبار روویدا."
وتی: "چوار چەکدار، لەنێویاندا تیرۆرستێکی باڵای داعش، نەجم عەبود، کە بە ئەبو ناسر ناسرابوو، لە پێکدادانەکاندا کوژران."
کۆگایەکی ژێرزەمینیی داعشیش کە چەك و تەقەمەنی و پارەی کاشی تێدابوو لەگەڵ ئامێری پەیوەندی سەتەلایتی دەستیان بەسەردا گیرا لە ئۆپەراسیۆنەکەدا.
فەلاحی وتی: "کۆگاکە بەتەواوی تێکشکا و ئۆپەراسیۆنێك لە ناوچەکە دەستیپێکرد بۆ گەڕان بەدوای تیرۆرستانی تردا."