هێزه‌كانی عێراق تونێلێكیان دۆزییه‌وه له فه‌لوجه كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه به‌كارهێنراوه وه‌كو رێگه‌ی هه‌ڵاتن، وه‌زاره‌تی به‌رگری دووشه‌ممه (2 ته‌موز) رایگه‌یاند.
یه‌كه‌ی 14ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌ڕان و پشكنینی ئه‌نجامدا له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شوهه‌دا ئولا له فه‌لوجه و له ئه‌نجامدا تونێلێكی داعشیان دۆزییه‌وه له‌ژێر شاڕێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا، وته‌بێژی وه‌زاره‌ت، عه‌مید یه‌حیا رهوسوڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند.
ناوبراو وتی تونێله‌كه به ته‌واوی تێكدرا، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه ئه‌ندازیارییه‌كان ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌یان پوچه‌ڵكرده‌وه كه له‌و شوێنه دۆزییانه‌وه.
وتیشی: "هێزه‌كانی عێراق جبهخانهیهكیان دۆزییه‌وه كه 517 فتیلی ته‌قاندنه‌وه و چوار ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكردی له‌نێودابوو كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌جێهێڵدرابوون."