رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ سێشه‌ممه (3 ته‌موز) داوای له ئه‌نجومه‌نی نێوده‌وڵه‌تی كرد بۆ یارمه‌تیدانی سورییه‌كان له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا له ره‌قه دوای ئه‌وه‌ی شاره‌كه ئازادكرا له ده‌ست "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش).
شه‌ڕڤانانی پاڵپشتیكراو له‌لایه‌ن هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌وه داعشیان له شاره‌كه به‌ده‌رنا له تشرینی یه‌كه‌م، ئه‌مه‌ش به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه‌ی بۆ ئه‌نجوومه‌نی شاری ره‌قه به‌جێهشت.
رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه كارمه‌ندانی ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌و كه‌ره‌سته و ئه‌زموونه كه‌مه‌ی هه‌یانه له شیكاریی پزیشكی دادوه‌ریدا رووبه‌ڕووی سه‌ختی بوونه‌ته‌وه له‌كاتی ئه‌نجامدانی كارێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان.
پریانكا مۆتاپارسی له رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ وتی: "لانیكه‌م نۆ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له شاری ره‌قه هه‌ن، وا داده‌نرێت كه هه‌ر یه‌كێكیان به ده‌یان، ئه‌گه‌ر به سه‌دانیش نه‌بێت، لاشه‌ی تێدابێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌ڵدانه‌وه‌یان كارێكی سه‌ختبێت."
"به‌بێ پێداویستی ته‌كنیكیی گونجاو، ئه‌م هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕانه له‌وانه‌یه وه‌ڵامی ئه‌و خێزانانه نه‌داته‌وه كه چاوه‌ڕێیانن و ده‌شكرێت به‌ڵگه‌ی گرنگ بشوێنێت یان له‌ناویبه‌رێت كه ده‌كرێت له داهاتوودا بۆ به‌ده‌ستهێنانی دادپه‌روه‌ری به‌كاربهێنرێت."
رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: "ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی شاره‌زاییان هه‌یه له پزشیكیی دادوه‌ریدا، پێویسته یارمه‌تی ته‌كنیكی پێشكه‌شبكه‌ن، له‌وانه ناردنی شاره‌زایانی بواری پزیشكیی دادوه‌ری."
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند كه به‌رپرسان پێویسته ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌ده‌نی پێكبهێنن بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ خێزانی ونبووه‌كان، هه‌روه‌ها دروستكردنی داتابه‌یسێكی ئه‌لیكترۆنی كه تێیدا وێنه‌ی ئه‌و ته‌رمانه هه‌بێت كه دهرهێبنراونهتهوه."
رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: "ناسینه‌وه‌ی ونبووان و پاراستنی به‌ڵگه‌كان بۆ ئه‌و دادگاییانه‌ی ره‌نگه ئه‌نجامبدرێن، كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر دادپه‌روه‌ری به‌گشتی له سوریادا."