رێکخەری پەخشی فەرەنسا هۆشدارییەکی دەکرد پێنجشەممە (28 حوزەیران) بۆ لقی فەرەنسی کەناڵی ئاڕتی روسی سەبارەت بە راپۆرتێك کە دۆبلاجی دهنگی مەدەنیانی سوریی كردبوو بەو قسانهی كه ئەوان نهیانكردووه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
ئەنجومەنی بیستن و بینینی فەرەنسا ئەو کەناڵەی سەر بە دەوڵەتی تۆمەتبارکرد بە "شکستهێنان لە راستگۆیی و زانیاریی دروست و بیروڕای جیاوازدا".
ئەنجومەنەکە رایگەیاند كه ئهو راپۆرتە هەواڵیەی 13 نیسان پهخشكرا "راستییهكانی روودانیهێرشی چهكی كیمیایی لە غوتەی رۆژهەڵاتی سوریا شێواند".
ئاماژەشی دا بەوەی گەواهی شایەتحاڵێکی سوری دۆبلاجكراوه به دهنگێك كه "ئەو وشانەی دەیڵێت هیچ یەکناگرێتەوە لەگەڵ ئەوەی ئەو وتویەتی."
ئەنجومەنەکە راشیگەیاند كه وتەی شایەتحاڵێکی تریش دەنگێکی تری خراوەتە سەر کە دەڵێت دانیشتوانی نێوخۆیی لەلایەن جەیش ئیسلامەوە داوایان لێکراوە کاریگەریەکانی هێرشە کیمیاییەکە خراپتربکەن "بەڵام گەواهیدەرەکە ناوی هیچ گروپێکی دیاریکراوی نەهێناوە."
ههروهها رایگەیاند كه راپۆرتەکە "لاسەنگی لە شیکاری" بارودۆخی سوریادا تێدایه و "سەبارەت بە بابەتێکی وەها هەستیار دەبوایە بیروڕای جیاواز بخرایهتهڕوو."
ئاڕتی، کە بەوە ناسراوە دەزگایەکی پڕوپاگەندەی لایەنگری کریملین بێت، پێشتر رووبەڕووی چەندین هۆشداری بۆتەوە لەلایەن رێکخەری میدیایی بەریتانی ئۆفکۆم سەبارەت بە راپۆرتەکانی لەسەر سوریا.