بەرپرسی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی ئەو مەدەنیانەی لە هێرشی سەر شارۆچکەکانی باشوری سویا هەڵدێن وەك "داشی دامه" بەکاردێن، ئاژانسی فرانس پرێس هەینی (29 حوزەیران) رایگەیاند.
رژێمی سوریا بە پشتیوانی روسیا زیاتر لە هەفتەیەكە پارێزگای درعا بۆردومان دەکات و زیاتر لە 600,000 کەسی ناچارکردووە هەڵبێن لەکاتێکدا ئەوانیتر چاوەڕێی هێرشەکانن.
کۆمسیاری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، زەید حسێن، هۆشدارییدا سەبارەت بە "مەترسیی زۆری ئهوهی چڕبوونەوەی شەڕەکە ببێتە هۆی گیرخواردنی زۆربەی مەدەنیان."
وتیشی مەترسییەکی زۆر لهئارادایه لەنێوان هێزەکانی سەربە رژێم و گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان و رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا، چونكه "مەدەنیهكان لە سوریا هێشتا وەك داشی دامه بەکاردەهێنرێن لەلایەن هێزە جیاوازەکانهوه."
کۆمسیارەکە وتیشی نوسینگەکەی راپۆرتی بەدەستگەیشتووە کە مەدەنیان لە هەندێك بازگەی رژێم لە دەرعا تەنیا کاتێك رێگایان پێدراوە دەربازببن کە پارەیان دابێت.
ههروهها وتی: "راپۆرتیش هەن کە ئهو شەڕکەرانهی داعش کە ناوچەی یەرموك باسینیان لەژێردەستدایە لە بەشی رۆژئاوای پارێزگای دەرعا رێنادهن بە مەدەنیان ئەو شوێنانە بەجێبهێڵن کە لەژێردەستیاندایە."
هەروەها وتی یاسا نێودەوڵەتیەکان له هەموو لایهنێك دهخوازێت كه "هەموو شتێك بکەن بۆ پاراستنی مەدەنیان" و داواشی لە لایەنەکانی کێشەکە کرد "راڕەوی سەلامەتی بکەنەوە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت هەڵبێن" و پاراستنی ئەوانەی دەیانەوێت لە شوێنی خۆیان بمێننەوە.
وتیشی نوسینگەکەی کوژرانی لانیکەم 46 کەسی تۆمارکردووە لەناوچەکەدا لە 19 حوزەیرانەوە لەکاتێکدا روانگەی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ ئهو ژمارەیهی بە 96 کەس دانا.