هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی پشکنین ئەنجامدەدەن لە بیابانی موسڵ

هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی گەورەیان دەستپێکرد لە پارێزگای نەینەوا کە بیابانی موسڵ دەگرێتەوە، بۆ گەڕان بەدوای حەشارگەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا پێنجشەممە (28 حوزەیران) رایگەیاند.

هێزەکانی سوپای عێراق و پۆلیس و هێزە پاڵپشتیکەرەکان بە پشتیوانیی هێزی ئاسمانی عێراق بەشداریده‌كه‌ن له‌ ئۆپەراسیۆنەکەدا، فەرماندە نەجمەدین کەریم جبوری بە دیارونای وت.

وتیشی گه‌ڕان و پشکنین ئەنجامدەدەن و زیاتر لە 54,000 کیلۆمەتر چوارگۆشە لە ناوچەی بیابان و زەوی کشتوکاڵی لە پاشماوەکانی داعش پاکدەکەنەوە.

هەروەها وتی: "ئێمە شانە ماوەکانی داعش و تونێلە ژێرزەمینیەکانیان تێكده‌ده‌ین بۆ رێگرتن لەهەر هەلێك بۆ خۆڕێکخستنەوە و دروستكردنی هەر مەترسییەك بۆسەر شارە ئازادکراوەکانمان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500