له ئه‌فریقا زیاتر له 10,000 توندڕه‌وی "دوڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) و رێكخراوی قاعیده‌ی مه‌غریبی ئیسلامی هه‌ن، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له عێراق و سوریا سێشه‌ممه (26 حوزه‌یران) گوێبیستی بوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مه‌غریب، ناسر بوریتا، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له سخیرات له ره‌باتی پایته‌ختی مه‌غریب وتی: "له چوارچێوه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ستراتیژی داعشدا، ئه‌فریقا یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی زیاتر كردوویانه‌ته ئامانجیان."
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی فرانس پرێس، ئه‌و كۆبوونه‌وه ناوچه‌ییه، كه یه‌كه‌مینی له‌و جۆره بوو، نزیكه‌ی 50 شاندی پێكه‌وه كۆكرده‌وه، كه 20 له‌وانه له كیشوه‌ری ئه‌فریقاوه هاتبوون.
بوریتا بانگێشتیكرد بۆ هاوكاری له‌نێوان وڵاتانی ئه‌فریقا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشدا و وتی وڵاتانی ئه‌فریقا ده‌توانن "زۆر فێرببن" له‌م هاوپه‌یمانانه‌وه.
له په‌یامێكدا له‌گه‌ڵ بێرت مێكگورك، نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، بوریتا وتی جگه له سوریا و عێراق و ئه‌فگانستان، كیشوه‌ری ئه‌فریقا زۆرترین هێرشی تووندڕه‌وانی له‌سه‌ره.
مێكگورك وتی كۆبوونه‌وه‌كه بواری دا به ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و زانیاریانه بده‌نبه‌ده‌سته‌وه كه هه‌یانه ده‌رباره‌ی رێگرتن له چه‌كداران بۆ په‌ڕینه‌وه له سنوره‌كان و قه‌ڵاچۆكردنی دارایی تێرۆریزم.
وتیشی ته‌ركیزی كۆبوونه‌وه‌كه "له‌سه‌ر هه‌وڵی ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كه بوو له سوریا" و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه هاوپه‌یمانان نزیكه‌ی 90 ملیۆن دۆلاریان ته‌رخانكردووه بۆ به‌رنامه‌كانی بونیادنانه‌وه له سوریا و عێراق.