سه‌ركرده‌یه‌كی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كوژرا له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی نێوان پولیس و سوپادا له شه‌رگات ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه (24 حوزه‌یران)، پۆلیسی عێراق له سه‌ڵاحه‌دین دووشه‌ممه رایگه‌یاند.
جێگری به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین، عه‌قید ئه‌حمه‌د تكریتی، به دیارونای وت: "هێزه هاوبه‌شه‌كان له‌ناكاو چوونه‌سه‌ر بینایه‌كی داعش له شه‌رگات كه تێیدا شه‌ش تیرۆریست، له نێویاندا سه‌ركرده‌ی باڵای داعش ئه‌بو ئیسلام عێراقی، ده‌مانه‌وه."
وتی هه‌ر شه‌ش چه‌كداره‌كه‌ی داعش كوژران، ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ش كه له حه‌شارگه‌كه‌دا دۆزرانه‌وه ده‌ستیانبه‌سه‌ردا گیرا.