http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/newsbriefs/2018/06/25/newsbrief-02

×
×

هێزه‌كانی عێراق سه‌ركرده‌یه‌كی داعش ده‌كوژن له‌ سه‌ڵاحه‌دین

سه‌ركرده‌یه‌كی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كوژرا له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی نێوان پولیس و سوپادا له‌ شه‌رگات ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه‌ (24 حوزه‌یران)، پۆلیسی عێراق له‌ سه‌ڵاحه‌دین دووشه‌ممه‌ رایگه‌یاند.

جێگری به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین، عه‌قید ئه‌حمه‌د تكریتی، به‌ دیارونای وت: "هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ناكاو چوونه‌سه‌ر بینایه‌كی داعش له‌ شه‌رگات كه‌ تێیدا شه‌ش تیرۆریست، له‌ نێویاندا سه‌ركرده‌ی باڵای داعش ئه‌بو ئیسلام عێراقی، ده‌مانه‌وه‌."

وتی هه‌ر شه‌ش چه‌كداره‌كه‌ی داعش كوژران، ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ش كه‌ له‌ حه‌شارگه‌كه‌دا دۆزرانه‌وه‌ ده‌ستیانبه‌سه‌ردا گیرا.

له‌ڕێگای تویته‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ لەڕێگەی فەیسبووکەوە پەیوەندی بکە
ئەم بابەتەت بەدڵە؟
1
1

0 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین Captcha