هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق هەوڵێکی دزەکردن پوچەڵدەکەنەوە لە سوریاوە

هێزەکانی سوپای عێراق هەوڵێکیان پوچەڵکردەوە لەلایەن گروپێکی توندڕەوەوە بۆ دزەکردن بۆناو عێراق لە ئەلبو کەمالی سوریاوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق هەینی (22 حوزەیران) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "هێزەکانی سوپا دوو ئەندامی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش)یان کوشت و حەوتی تریان ناچاركرد بەکشانەوە بۆ سوریا."

وتیشی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ئۆتۆمبیلێکی دەبڵ ئەکسلیشیان تێکشکاند کە پڕبوو لە چەك و تەقەمەنی.

هەروەها وتی: "لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەوە دەردەخەن کە چەکدارەکان پلانیان دانابوو بۆ پەیوەندیکردن بە شانەکانیانه‌وه‌ لە بیابانی عێراق و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لەناو عێراقدا."

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، لیوا مه‌حمود فەلاحی، هەینی بە دیارونای وت لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا هێزە ئەمنیەکان 11 گومانلێکراوی تیرۆریزمیان دەستگیرکرد لە قائیم و عەکەشات و هیت.

وتیشی: "سوپا دەستیگرت بەسەر چەند پشتێنێکی بۆمبڕێژکراودا لەگەڵ 16 بۆمبی دەستکرد و چەندین هاوەنی 82 ملیمی و چەك و تەقەمەنی جۆراوجۆر لەهەمان ئۆپەراسیۆندا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500