هه‌واڵه‌كانی عێراق

دادگای باڵای عێراق بڕیاری بەدەست ژماردنەوەی دەنگەکان ده‌دات

دادگای باڵای عێراق پێنجشەممە (21 حوزەیران) بڕیاری بەدەست ژماردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی مانگی رابردووی دەرکرد کە رووبەڕووی دەنگۆی ساختەکاری بووەتەوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

سەرۆکی دادگای باڵا، میدحەت مەحمود، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی دادگا بۆیدەرکەوت بڕیاری پەرلەمان بۆ داواکردنی ژماردنەوەی دەنگەکان بەدەست لەبەرامبەر دەنگۆی ساختەکاری هەڵبژاردنه‌كاندا پێشێلکاریی دەستور نیە.

مەحمود وتی سەرجەمی نزیکەی 11 ملیۆن دەنگ، لەنێویاندا هی ئەو دەنگدەرانەی لەدەرەوەی وڵات دەژین و دەنگی ئاوارەکان و هێزە ئەمنیەکان، دەبێت بژمێردرێنەوە.

دەنگدانی 12 ئایار لەلایەن هاوپەیمانێتیه‌كه‌ی موقتەدا سەدر و شیوعیەکانه‌وه‌ برایەوە کە سیاسیە کۆنەکان لەلایەن ئەو دەنگدەرانەوە وەدەرنران کە بەهیوای گۆڕانکارین.

ئەنجامەکە رەتکرایەوە -- بەزۆری لەلایەن سیاسیە کۆنەکانەوە -- دوابەدوای دەنگۆی ساختەکاریەکانی هەڵبژاردن کە یەکەم هەڵبژاردنی عێراقە لە دوای تێکشکاندنی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500