هێزه‌كانی عێراق ته‌واوی شاڕێگای نێوده‌وڵه‌تییان ئه‌مینكردووه له خۆرئاوای ئه‌نبار و تاوه‌ری چاودێرییان به‌درێژایی رێگاكه داناوه، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار لیوا مه‌حمود فه‌لاحی سێشه‌ممه (19 حوزه‌یران) رایگه‌یاند.
فه‌لاحی به دیارونای وت: "شاڕێگا 420 كیلۆمه‌ترییه‌كه ئه‌مینكراوه له به‌غداوه بۆ ئه‌رده‌ن."
وتی سه‌دان ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد و مین لابران و وتیشی خاڵی پشكنین و یه‌كه‌ی فریاگوزاری خێرا بونیادنران.
هه‌روه‌ها وتی: "شاڕێگاكه ئێستا پارێزراو و ئه‌مینه بۆ به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه."
فه‌لاحی وتی: "هێزه ئه‌منییه‌كان و یه‌كه‌كانی پشتیوانی زۆرجار ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامده‌ده‌ن و حه‌شارگه‌كانی 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' (داعش) ده‌كه‌نه ئامانج له ناوچه بیابانییه‌كانی پارێزگاكه بۆ له‌ناوبردنی شانه نوستووه‌كان و چاودێریكردنی جوڵه گومانلێكراوه‌كان كه ده‌كرێت شاڕێگاكه بكه‌نه ئامانج."