هێزه‌كانی عێراق به‌رپرسی موڵكوماڵی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد له موسڵ، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق سێشه‌ممه (19 حوزه‌یران) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ت، عه‌مید سه‌عد مه‌عه‌ن، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی ئه‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی فریاگوزاریی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌ینه‌واوه ده‌ستیگیركرا له ناوچه‌ی غابات له موسڵی خۆرهه‌ڵات.
وتی ده‌ستگیركراوه‌كه له‌گه‌ڵ باوكی‌دا ئیشیكردووه، كه وه‌ك "سه‌رۆكی شه‌رعی" ناوچه‌كانی موسڵی باشوری موسڵ خزمه‌تیكردووه له كاتێكدا شاره‌كه له ژێرده‌سه‌ڵاتی گروپه‌كه‌دا بووه.