حه‌وت شوان و جوتیار به مردوویی دۆزرانه‌وه دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی "ده‌وله‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌یان كه‌سیان له ناوچه بیابانیه‌كانی ناوه‌ندی عێراق رفاند، به‌رپرسێكی ناوخۆ سێشه‌ممه (19 حوزه‌یران) رایگه‌یاند.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی، عه‌لی نه‌واف، به ئاژانسی فرانس پرێسی وت كه له هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نوێ‌دا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، داعش هێرشیكرده سه‌ر چه‌ندین گوندی دووره‌ده‌ست و 30 كه‌سی له دانیشتوانانی گونده‌كه له ماڵه‌كانیاندا ده‌ستگیركرد.
وتی: "لاشه‌ی حه‌وت كه‌سیان دۆزراونه‌ته‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌دوای ئه‌وانی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێن."
قوربانییه‌كان، به پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه، به قۆڵبه‌ستراوی دۆزراونه‌ته‌وه و چاوشیان به قوماشێكی سور و سپی به‌ستراوه.
نه‌واف وتی: "ئه‌م ناوچه‌یه جاران زۆر كه‌سی لێده‌ژیا به‌ڵام ئێستا چۆڵكراوه، چونكه زۆر ترسناكه بۆ ئه‌و دانیشتوانه‌ی خه‌ریكی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارین."
عه‌شیره‌تی شه‌مار، كه دانیشتوانی ناوچه‌كه سه‌ر به‌وانن، له‌لایه‌ن داعشه‌وه كرایه ئامانج به‌هۆكاری لایه‌نگریكردنی حكومه‌ت له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستان‌دا، كه ساڵی رابردوو له دواهه‌مین شوێنیان به‌ده‌رنران.