هه‌واڵه‌كانی عێراق

23 ئەندامی داعش لە ئەنبار دەستگیردەکرێن

هێزە هاوبەشەکانی دژەتیرۆر و سوپا 23 ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دەستگیرکردووە لە 24 كاتژمێردا لە ناوچە بیابانی و گوندنشینەکانی خۆرئاوای ئەنبار، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار هەینی (15 حوزەیران) رایگەیاند.

فەرماندە لیوا مەحمود فەلاحی بە دیارونای وت: "تەواوی ژمارەی تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لە تاش و حومێر و وادی حۆران لە 24 كاتژمێری رابردوودا بەرزبۆتەوە بۆ 23، لەنێویاندا چەکداری ناعێراقیش هەن."

وتی: "تیرۆریسته‌كان لە ناوچە جێهێڵراوەکاندا مابوونه‌وه‌ و له‌وێ پلانی کردەی تیرۆریستییان دادەنا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500