هه‌واڵه‌كانی عێراق

نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان گفتوگۆیه‌ك رێکدەخات دەربارەی دەستوری نوێی سوریا

نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە سوریا پێنجشەممە (14 حوزەیران) رایگەیاند كه‌ هه‌وڵده‌دات بۆ ده‌ستكردنه‌ كار به‌ره‌و دەستورێکی نوێ بۆ وڵاتەکە بە زنجیرەیەك کۆبوونەوە لە هەفتەی داهاتوودا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

ستافان دی میستورا وتی پلانی هەیە بۆ دانیشتنێك لە نەتەوە یەکگرتوەکان رۆژی دوشەممە و سێشەممە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پشتیوانانی رژێم، روسیا و ئێران، لەگەڵ پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن، تورکیا.

دی میستورا گفتوگۆی دیکەشی لە نەتەوە یەکگرتوەکان رێکخستووە دوای هەفتەیەك لەگەڵ نوێنەرانی بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئەردەن، ئەمریکا و سعودیە -- پشتیوانێکی سەرەکی دیکەی ئۆپۆزسیۆن.

گفتوگۆکان به‌ ئامانجی دروستكردنی لیژنەیەكن کە دەستوری دوای شەڕ بنوسێتەوە، هەوڵێك کە داوا لە نەتەوە یەکگرتوەکان کراوە لە ئەستۆی بگرێت.

دی میستورا وتی پێشڕەوی بەرەو دەستورێکی نوێ "کلیلە بۆ بنیاتنانی پرۆسەیەکی سیاسیی بوژاوە"، بۆ کۆتایی هێنان به‌و ناكۆكییه‌ وێرانكه‌ره‌ حەوت ساڵەیه‌.

حکومەتەکەی بەشار ئەسەد لیستی 50 ناوی داوە تا لە لیژنەکەدا دابنیشن.

گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا هێشتا ئەوەیان نەکردووە و دی میستورا وتی "بەمزوانە پێویستە پێشڕەویی بەدیبێت لەو بوارەدا".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500