هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی داعش 6 رکابەریان لە سوریا دەکوژێت

ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لانیکەم شەش ئەندامی تەحریر شامی رکابەریان کوشت، رۆژی چوارشەممە (13 حوزەیران) لە بازگەیەکی سەر رێگەیەك لە پارێزگای ئیدلیب، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

بەڕێوبەری روانگەی سوری بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ رامی عەبدولڕەحمان وتی ئەندامەکەی داعش "خۆی تەقاندەوە لە بازگەیەکی سەره‌ڕێ" کە لەلایەن تەحریر شامەوە بەڕێوەدەبرا و شەش کەسی لە ئەندامانی ئەو هاوپەیمانێتیە کوشت.

هێرشەکە لە کەناری خۆرئاوای شاری ئیدلیب روویدا.

عەبدولڕەحمان وتی هەفتەی پێشوو، داعش پێنج ئەندامی تەحریر شامی لەسێدارە دا.

گروپەکە هەوڵی گەڕانەوە دەدات بۆ ناوچەکە، دوای ئەوەی لە ناوچەیەکی فراوان دەرکرا لە بەناو "خەلافەت"ەکەی خۆی ساڵی رابردوو.

لە کانونی دووەمدا، داعش رایگەیاند ئیدلیب لەژێردەستیدایە، هەرچەندە پارێزگاکە زیاتر لەلایەن تەحریر شامی رکابەریەوە کۆنترۆڵکراوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500