هه‌واڵه‌كانی عێراق

4 کەس زیندانیکران لەسه‌ر مردنی کۆچبەران له‌ لۆرییەكدا لە هەنگاریا

چوار گومانلێکراوی سەرەکی بەشداربوو لە مەرگی 71 کۆچبەری سوری و عێراقی و ئەفغانیدا، کە لە لۆرییەکدا دۆزرانەوە لەسەر شاڕێگەی نەمسا لە 2015، پێنجشەممە (14 حوزەیران) سزای 25 ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێنرا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

دادگاییەکە لە هەنگاریا بەڕێوەچوو، کە دادگاییەکەی لەئەستۆگرت لەجیاتی ڤیەننا دوای ئەوەی دەرکەوت کە کۆچبەرەکان لە هەنگاریا خنکاون.

12 گومانلێکراوی دیکە بە تاوانبار لەقەڵەمدران و هەریەکەیان سزای سێ بۆ 12 ساڵیان لە دادگا بەسەردا سەپێنرا، لە شارۆچکەی کێسکیمێت له‌ باشور.

پیاوه‌كان تاوانباركران به‌ "کوشتنی كه‌ڵه‌كه‌بوو هاوشانی دڵڕەقییه‌كی تایبەت" لەو دادگاییەدا كه‌ ساڵێكی خایاند و رۆشنایی خسته‌سەر کارەساتی کۆچبەران کە ژیانی خۆیان ده‌خه‌نه‌ نێو دەستی قاچاخچیانەوە.

قوربانیەکان بریتیبوون له‌ 59 پیاو، هەشت ژن و چوار منداڵ، لەنێویاندا کۆرپەیەك، کە لەنێو ئەو سەدان هەزار خەڵکە بێچارەیەدا بوون کە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و شوێنەکانی دیکەیان جێهێشتبوو لە 2015، کە بووە هۆی دروستبوونی خراپترین قەیرانی کۆچبەران لە ئەوروپا لە جەنگی جیهانیی دووەمه‌وه‌.

بەرپرسانی هەنگاریا وتیان ئەو تۆڕەی قاچاخچیانی بوداپێست تۆڕێکی پیشەیی بوون بە زیاد لە 15 لۆرییەوە کە بەکاردەهێنران بۆ گواستنەوەی ئەو کۆچبەرانەی لە یۆنان سەردەکەوتن به‌ خۆرئاوای باڵكاندا به‌ره‌و ئەوروپا.

ئەو باندە زیاد لە 1,100 کەسیان لە هەنگاریاوە بەقاچاخ بردووه‌ بۆ نەمسا لە شوباتی 2015وە، بە 1,500 یۆرۆ (1,760 دۆلار) پێشەکی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500