2018-06-12

پۆلیسی عێراق ده‌ستده‌گرێت به‌سه‌ر چه‌ندین چه‌ك و موشه‌كدا له‌ دوورگه‌ی تكریت

چه‌ندین موشه‌ك و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكردی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌ستیانبه‌سه‌رداگیرا له‌ دوورگه‌ی موسڵ دووشه‌ممه‌ (11 حوزه‌یران)، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین گه‌ڕانوپشكنینێكی فراوانی ئه‌نجامدا له‌ دوورگه‌ی تكریت، له‌ ئه‌نجامدا 84 موشه‌كی جۆری ئێس پی جی-9، 50 هاوه‌ن، پێنج سندوق له‌ فیشه‌ك بۆ چه‌كی مامناوه‌ندی، چوار بۆمبی چه‌سپاندن و چه‌ندین ره‌شاش ده‌ستیانبه‌سه‌رداگیرا."

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ یه‌كه‌ی پوچڵكردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستیگرت به‌سه‌ر ئه‌م كه‌لوپه‌لانه‌دا و چاوه‌ڕێی به‌ته‌واوی دوورخستنه‌وه‌یان ده‌كات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 Di icons no

0 كۆمێنت

* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha