هێزێکی هاوبەشی پۆلیس و دەزگای دژەتیرۆر دوو ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دەستگیرکرد لە شارۆچکەیەکی باشوری موسڵ، پۆلیسی عێراقی لە نەینەوا دووشەممە (11 حوزەیران) رایگەیاند.
بەڕێوبەری پۆلیسی نەینەوا حەماد نەمیس جبوری بە دیارونای راگەیاند: "هێزێکی هاوبەش ئۆپەراسیۆنێکی بەرپێگرتنی ئەنجامدا کە بینایەکی چۆڵی کردبووە ئامانج لە حەمام عەلیل."
دوو ئەندامی داعش لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیرکران، لەکاتێکدا هێزە ئەمنیەکان دەستیانگرت بەسەر گوللەتۆپ، تەقەمەنی، چەکی سوك و مامناوەند و دراوی بیانییشدا.
وتیشی ئەو زانیاریانەی لەلایەن ئەندامێکی داعشەوە درابوون لەکاتی لێکۆڵینەوەدا وایکرد پۆلیس ئەو حەشارگەیە بدۆزێتەوە کە دوو کەسەکەی تێدابوون و ناسنامەی ساختەیان بەکاردەهێنا.