هێزه‌كانی رژێمی سوریا "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان وه‌ده‌رنا له شارۆچكه‌یه‌ك له نزیك سنووری عێراق دووشه‌ممه (11 حوزه‌یران) دوای چه‌ند رۆژێك له شه‌ڕوپێكدادان بۆ كۆتاییهێنان به‌و شه‌ڕه كوشنده‌یه له‌وێ، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه هه‌ینی تووندڕه‌وه‌كان لانیكه‌م 10 خۆكوژیان به‌كارهێناوه له هێرشه‌كانیاندا بۆسه‌ر ئه‌لبو كه‌مال و به‌خێرایی داگیركردنی چه‌ندین گه‌ڕه‌كی ئه‌و شارۆچكه‌یه.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه ئه‌مه گه‌وره‌ترین هێرش بوو بۆسه‌ر ئه‌و شارۆچكه‌یه له پارێزگای دێره‌زوور له خۆرهه‌ڵات له‌وكاته‌وه‌ی رژێمی سوریا له‌ده‌ست گروپه تووندڕهوهكهی سه‌نده‌وه له تشرینی دووه‌می 2017.
سه‌رۆكی روانگه‌كه رامی عه‌بدوڵره‌حمان وتی دووشه‌ممه "هێزه‌كانی رژێم و هاوپه‌یمانانیان ته‌واوی شارۆچكه‌ی ئه‌لبو كهمهلیان كۆنترۆڵكرده‌وه دوای وه‌ده‌رنانی داعش له به‌شه‌كانی باكور و باكوری خۆرئاوا."
وتی دوای ئه‌وه‌ی هێزه وهفادارهكان هه‌وڵیاندا دهوریانبگرن، تووندڕه‌وه‌كان گه‌ڕانه‌وه بیابانی گه‌وره‌ی بادییه له سوریا كه له ناوه‌ندی وڵاتهوهكهوه درێژده‌بێته‌وه بۆ سنوری عێراق.
شه‌ڕوپێكدادانی خوێناوی له هه‌ینیه‌وه بۆته هۆی كوژرانی لانیكه‌م 48 چه‌كدار له هێزه‌كانی رێژم و چه‌كدارانی هاوپه‌یمانی، له‌گه‌ڵ 32 تووندڕه‌و، له‌نێویاندا 10 به‌هۆی بۆمبی خۆكوژییه‌وه مردن كه پێشڕه‌وه‌یی هێرشه‌كانیان ده‌كرد.