هێزه‌كانی رژێم لانیكه‌م 15هاوڵاتییان كوشت یه‌كشه‌ممه (10 حوزه‌یران) له هێرشێكی ئاسمانی‌دا كه له باكوری خۆرئاوای سوریا ئهنجدامدرا كه ئاشكرابوو له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هێرشێكی تووندڕهواندا بوو بۆسه‌ر دوو گوندی گه‌مارۆدراوی ژێرده‌ستی حكومه‌ت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
بۆردومانه‌كان چه‌ندین شار و گوندی پارێزگای ئیدلیبیان له باكوری خۆرئاوا كرده‌ئامانج، كه تاڕاده‌یه‌ك به‌ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن جۆراوجۆر چه‌كداری توونڕهو و سه‌رسه‌ختی ئۆپۆزسیۆنه‌وه كۆنترۆڵكراوه.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه له شارۆچكه‌ی تافتهناز هێرشه ئاسمانیه‌كان بوونه هۆی كوشتنی 10 مه‌ده‌نی، له‌نێویاندا چوار منداڵ.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان، رایگه‌یاند كه هێرشه‌كه له‌نزیك نه‌خۆشخانه‌یه‌كی منداڵانیشی دا و لهكاریخست.
پێنج مه‌ده‌نیی تریش له هێرشه‌كانی سه‌ر شارۆچكه‌كانی دیكه‌دا كوژران.
هێرشه ئاسمانیه‌كان رۆژێك دوای ئه‌وه دێن كه تووندڕه‌وه‌كانی ته‌حریر شام هێرشێكیان ده‌ستپێكرد بۆسه‌ر فوعه و كه‌فرایه، كه دوو گوندن له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی رژێمدا به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه سهرسهختهكانهوه دابڕێنراون.
شه‌ش چه‌كداری سوری پاڵپشتی رژێم و لانیكه‌م سێ چه‌كداری ته‌حریر شامیش كوژران له شه‌ڕه‌كه‌دا، كه یه‌كشه‌ممه‌ش به‌رده‌وامبوو.
جودا له‌وه‌ش، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس، یه‌كشه‌ممه داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی كرد له هێرشه ئاسمانیه‌كان كه ده‌كرێت له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی روسیاوه له سوریا ئه‌نجامدرابن، كه بووه‌نه‌ته هۆی كوشتنی ده‌یان كه‌س، له نێویاندا منداڵانیش.
هێرشه ئاسمانیه‌كه‌ی شه‌وی 7 له‌سه‌ر 8 حوزه‌یران گوندی زه‌ردانه‌ی له ئیدلیب كرده‌ئامانج و بووه هۆی كوشتنی 44 كه‌س، كه شه‌شیان منداڵن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، گوتێرێس "هاوخه‌میی قووڵی" ده‌ربڕی ده‌رباره‌ی هێرشه ئاسمانیه‌كان و داوای "لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ته‌واوتی" كرد "له هێرشه‌كان، به‌تایبه‌تی له‌و گومانانه‌ی كه هێرشێكی ئاسمانیی دووه‌میش هه‌بووه بۆ به ئامانجكردنی یه‌كه‌مین وه‌ڵامده‌ره‌وه‌كان، بۆ دیاریكردنی به‌رپرسیارێتی".
دووپاتیشیكرده‌وه كه ئیدلیب به‌شێكه له رێكه‌وتننامه‌ی هێوركردنه‌وه بۆ سوریا كه له نێوان توركیا و روسیا و ئێران‌دا ئیمزاكرا و داوای لێ‌كردن كه پابه‌ندبن به‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌وه.