هه‌واڵه‌كانی عێراق

لە هێرشێکی گەورەدا داعش چەند بەشێکی شارۆچکەیەکی سوریا دەگرێتەوە

رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لانیکەم 10 خۆکوژی بەکارهێنا، هەینی (8 حوزەیران) لە هێرشێکی گەورەدا بۆ سەر شارۆچکەی ئەلبوکەمالی سەر سنووری سوریا و چەند بەشێکی شارۆچکەکەی گرتەوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند لانیکەم 25 چەکداری رژێمی سوریا و هاوپەیمانانی لە هێرشەکەدا کوژران، کە یەکێك بوو لە گەورەترین هێرشەکانی گروپەکە لەمساڵدا.

بەڕێوەبەری روانگەکە رامی عەبدولڕەحمان وتی "ئه‌مه‌ گەورەترین هێرشی نێو ئەلبوکەمال بوو لەوکاتەوەی لەدەستیانداوە" لە تشرینی دووەمی 2017.

وتیشی: "ئیستا داعش چەندین بەشی شارەکەی کۆنترۆڵکردووە. شەڕەکە لە ناوەندی شاردا بەردەوامە."

ئەلبوکەمال لەسەر سنووری عێراقە لە پارێزگای دێرەزووری سوریا و دڵی بەناو دەوڵەتی گروپەکە بوو.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500