رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لانیکەم 10 خۆکوژی بەکارهێنا، هەینی (8 حوزەیران) لە هێرشێکی گەورەدا بۆ سەر شارۆچکەی ئەلبوکەمالی سەر سنووری سوریا و چەند بەشێکی شارۆچکەکەی گرتەوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند لانیکەم 25 چەکداری رژێمی سوریا و هاوپەیمانانی لە هێرشەکەدا کوژران، کە یەکێك بوو لە گەورەترین هێرشەکانی گروپەکە لەمساڵدا.
بەڕێوەبەری روانگەکە رامی عەبدولڕەحمان وتی "ئهمه گەورەترین هێرشی نێو ئەلبوکەمال بوو لەوکاتەوەی لەدەستیانداوە" لە تشرینی دووەمی 2017.
وتیشی: "ئیستا داعش چەندین بەشی شارەکەی کۆنترۆڵکردووە. شەڕەکە لە ناوەندی شاردا بەردەوامە."
ئەلبوکەمال لەسەر سنووری عێراقە لە پارێزگای دێرەزووری سوریا و دڵی بەناو دەوڵەتی گروپەکە بوو.