سێزده چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كوژران له شه‌ڕوپێكدادانی تووندوتیژدا شه‌وی سێشه‌ممه (5 حوزه‌یران) له‌گه‌ڵ هێزه هاوبه‌شه‌كانی سوپا و پۆلیس له زه‌راعه دیجله، 30 كیلۆمه‌تر له باشوری سامه‌ڕا، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سامه‌ڕا رایگه‌یاند.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییه‌كه، عه‌قید ئه‌حمه‌د عه‌فات، به دیارونای وت: "هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانیان ئه‌نجامدا بۆ گه‌ڕان له زه‌راعه دیجله و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری و مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعشیان دۆزییه‌وه."
ناوبراو وتی: "تیرۆریسته‌كان بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر كه‌وتنه ناو شه‌ڕوپێكدادانه‌وه كه تێیدا چه‌ندین جۆر چه‌كی جیاوازیان به‌كارهێنا، له نێویاندا دوو هێرشی خۆكوژی."
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا چه‌ندین ئۆتۆمۆبیل و كه‌ره‌سه‌ی سه‌ربازی تێك‌شكێنران، له‌گه‌ڵ دوو ماڵی نهێنی كه هی گروپه‌كه بوون.