هێزه‌كانی عێراق له خۆرئاوای موسڵ پێنج ئه‌ندامی باڵای "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد كه به‌دناون به تاوانه‌كانیان له‌كاتێكدا كه گروپه‌كه شاره‌كه‌ی له‌ژێرده‌ستدابوو، پۆلیسی نه‌ینه‌وا سێشه‌ممه (5 حوزه‌یران) رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی نه‌ینه‌وا، عه‌مید حه‌مه‌د نه‌میس جبوری، به دیارونای وت: "به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه پێماندرابوو، هێزه هاوبه‌شه‌كانی نێوان پۆلیسی ناوخۆ و ئاژانسی دژه‌تیرۆر پێنج ئه‌ندامی باڵای داعشیان ده‌ستگیركرد، كه یه‌كێكیان داواكراوبوو به چه‌ندین تاوانی په‌یوه‌ندیدار به تیرۆریزمه‌وه و به‌غیابی سزادرا."
وتی: "هێرشه كتوپڕه‌كان له ته‌ل رۆمان و مهئمون و زه‌نجیل له خۆرئاوای موسڵ بووهنههۆی ده‌ستگیركردنی پێنج چه‌كدار كه هه‌ر یه‌كه‌یان به‌جیا ئه‌مساڵ گه‌ڕاونه‌ته‌وه موسڵ به به‌كارهێنانی ناو و ناسنامه‌ی ساخته."
وتیشی یه‌كێك له ده‌ستگیركراوان چه‌كه‌كانی لابووه و دانه‌یه‌كی دیكه‌ش ته‌قه‌مه‌نییه‌كی ده‌ستكردی پێبووه. وتیشی كه "ره‌نگه ئه‌وان هه‌وڵیاندابێت خۆیانڕێكبخهنهوه و تۆڕێكی تیرۆریستی پێكبهێنن بۆ به‌ئامانجكردنی ئه‌منیه‌تی شاره‌كه."