ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه بایكۆتی دانیشتنی سێشه‌ممه (5 حوزه‌یران)ی كۆنفرانسێكی چه‌كداماڵین ده‌كات له‌میانه‌ی ئه‌و ترسه‌دا كه هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی سوریا سه‌رۆكایه‌تیی رێكخراوه‌كه به‌كارده‌هێنێت بۆ "ئاساییكردنه‌وه"ی رژێم، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
رۆبێرت ود، نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له رێكخراوه‌كه له جنێف، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "به‌هۆی هه‌وڵه دووباره‌كانی سوریاوه له هه‌فته‌ی رابردوودا بۆ به‌كارهێنانی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی له كۆنفرانسی چه‌كداماڵیندا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی رژێمه‌كه‌ی و هه‌ڵسوكه‌وته په‌سه‌ندنه‌كراو و مه‌ترسیداره‌كانی، ئێمه به‌شداریناكه‌ین له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا."
وتیشی: "به‌رده‌وامده‌بین له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا" له رێكخراوه‌كه‌دا.
هه‌فته‌ی رابردوو سوریا سه‌رۆكایه‌تیی چوارهه‌فته‌یی رێكخراوه‌كه‌ی گرته‌ده‌ست، به‌پێی نه‌ریتێكی ده‌یانساڵه له‌نێوان 65 وڵاتی ئه‌ندام له رێكخراوه‌كه‌دا كه به‌گوێره‌ی ئه‌لفوبێی ئینگلیزی ناوی وڵاته‌كان ریزكراون.
ود ئاماده‌بوو له یه‌كه‌مه‌ین دانیشتنی سه‌ره‌تاییدا ده‌رباره‌ی چاودێریی سوریا و ئه‌وه‌ی به هه‌ل زانی بۆ سه‌رۆكاتیكردنی چه‌ند وڵاتێك بۆ ره‌خنه‌گرتن له‌وه‌ی ئه‌و به "گاته‌جاڕی" له‌قه‌ڵه‌میدا.
سه‌رباری گه‌یشتنی ئۆتۆماتیكیی سوریا به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و كۆنفرانسه بۆ چه‌كداماڵین، دوای سویسرا و سوید، چه‌ندین وڵات توڕه‌یی خۆیان ده‌ربڕی له سه‌رۆكایه‌تیكردنی دیمه‌شق بۆ ئه‌و رێكخراوه‌ی كه دانوستانی له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی كردووه.
دوای مردنی سه‌دان كه‌س له هێرشه كیمیاییه‌كانی نزیك دیمه‌شقدا له 2013، رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ روسیا كرا بۆ داماڵینی سوریا له چه‌كی كیمیایی.
به‌ڵام نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی خۆرئاوا دیمه‌شقیان تاوانباركردووه به ئه‌نجامدانی چه‌ندین هێرشێكی كیمیایی له‌وكاته‌وه.
هێرشێكی گازی كلۆرین و سارین له شارۆچكه‌ی دومای سوریا له 7 نیسانی ئه‌مساڵدابووه‌هۆی هێرشێكی سزادان به موشه‌كبۆسه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی گومانی بوونی چه‌كی كیمیاییان لێده‌كرا له سوریا، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نساوه.