هێرشێكی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له سوریای خۆرئاوا بووه هۆی كوشتنی لانیكه‌م 45 چه‌كداری پاڵپشتی رژێم، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (5 حوزه‌یران) رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه چه‌كدارانی داعش یه‌كشه‌ممه ئۆپه‌راسیۆنێكیان له گونده‌كانی دۆڵی فورات ئه‌نجامدا كه ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌ت و پشتیوانانیانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا و چه‌كدارانی داعش چوار له گونده‌كانیان كۆنترۆڵكرده‌وه.
گونده‌كان ده‌كه‌ونه سه‌ر رێگه‌ی نێوان پارێزگای پایته‌ختی دیره‌زوور و شاری ئه‌لبو كه‌مال، كه له باشوره‌وه ده‌كه‌ونه‌سه‌ر سنووری عێراق.
له نزیك ئه‌و گوندانه شارێكی بچوك هه‌یه به ناوی حاجین، كه گه‌وره‌ترین و ته‌نها ناوه‌ندی ئاوه‌دانه كه له‌ژێر كۆنترۆلی چه‌كدارانی داعشدایه.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان، رایگه‌یاند كه لانیكه‌م 26 چه‌كداری داعش‌یش كوژراون له‌و كاته‌وه‌ی یه‌كشه‌ممه شه‌ڕوپێكدادانێكی "سه‌خت" ده‌ستپێكرد.
ناوبراو وتی هێشتا هیچ ده‌ستێوه‌ردانێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی روسیای پاڵپشتی هێزه‌كانی حكومه‌ت له‌و ناوچه‌یه رووینه‌داوه.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه كوژراوه‌كان له به‌ره‌ی پاڵپشتانی رژێم به‌زۆری چه‌كدارانی ئه‌و میلیشیایانه‌ن كه له ناوچه‌كه‌دا بوونیان هه‌یه، له‌نێویاندا چه‌ندین گروپ له عێراق و ئه‌فغانستانه‌وه و هه‌روه‌ها حیزبوڵای لوبنانی.