بۆمبێكی كه‌نار رێگا چه‌كدارێك ده‌كوژێت دووشه‌ممه (4 حوزه‌یران) له باره‌گایه‌ك له سوریای باكور كه له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نساوه به‌كارده‌هێنرێت كه به‌شێكن له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مۆرڤ رایگه‌یاند: "بۆمبێك له كه‌ناری رێگاكه ته‌قییه‌وه له‌كاتێكدا بارهه‌ڵگرێكی سه‌ربازی به رێگه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕی له عه‌ین عیساوه بۆ باره‌گای لیوای 93" له پارێزگای ره‌ققه له باكور.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان، وتی چه‌كدارانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیش له باره‌گاكه جێگیرن.
عه‌بدولڕه‌حمان نه‌یتوانی ده‌ستبه‌جێ نه‌ته‌وه‌ی قوربانییه‌كه دیاریبكات.